کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١٢ زیندانی لە زیندانەکانی ڕێژیم لە سێدارە دراون

12:08 - 12 سەرماوەز 2723

حوکمی لەسێدارەدرانی ١٢٢ زیندانی لە مانگی نۆڤامبری ئەمساڵدا، لە زیندانەکانی سەرتاسەری ئیێراندا جێبەجێ کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر، ٥٦.٥ لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بەپیی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییانە لە زیندانەکانی ڕێژیم لە مانگی نۆڤامبردا، بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر ٤٤ حاڵەت، واتە ٥٦.٦ لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی نۆڤامبردا، حوکمی لەسێدارەدرانی لانیکەم ١٢٢ زیندانی جێبەجێ کراوە کە بە شێوەی نێونجی، ڕۆژانە ٩ کەس لەلایەن ڕێژیمەوە لەسێدارە دراون، ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە مانگی ئۆکتۆبردا، جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی ٧٨ زیندانی لە ئێراندا تۆمار کراوە.

هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ١١ زیندانیی سیاسیی و مەزهەبی و دوو منداڵ و دوو ژن لە زیندانەکانی ڕێژیمدا لە سێدارە دراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی نۆڤامبردا، حوکمی لەسێدارەدرانی ٢٣ زیندانیی بەلووچ، ١٩ زیندانیی کورد، کە بە ڕیز دەکاتە ١٩ و ١٥.٥ لەسەدی کۆی لەسێدارەدرانەکان لە زیندانی ئێراندا، جێبەجێ کراون.

لەلایەکی تریشەوە، ٨ زیندانیی تورک، ٥ زیندانیی لوڕ و سێ هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.