کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەیدمحەممەد سەفایی لە ناوچەی هەوشار بەڕێوەچوو

13:16 - 7 بەفرانبار 2723

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، یەکەمین ڕێوڕەسمی یادکردنەوە و پێشکەشکردنی خەڵاتی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی سەیدمحەممەد سەفایی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد لەژێر ناوی "ئەم پاییزە"، لە شاری تیکابی ناوچەی هەوشار بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداریی کەسوکار و بنەماڵەی هونەرمەند سەیدمحەممەد سەفایی و نزیک بە هەزار کەس لە هونەرمەند و کەسایەتییە هونەری، ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان و خەڵکی ناوچەکە، بەرێوە چوو، پەیامی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕيسمەکەدا، بۆ ڕێزگرتن لە هونەری سەیدمحەممەد سەفایی،   ئاوڕێك لە ژیانی پڕ لە خزمەتی ئەم هونەرمەندە درایەوە.

هونەرمەندانی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکە، بە وتنەوەی گۆرانییەکانی سەید محەممەد سەفایی، یاد و بیرەوەریی ئەم هونەرمەندەیان بەرز ڕاگرت.

لە بڕگەیەکی ئەم ڕێوڕەسمەدا، خەڵاتی "ئەم پاییزە"ی سەید محەممەد سەفایی، پێشکەش بە هونەرمەندی خۆوێژی ناوچەی هەوشار، سەید شوکروڵلای سەیدی، ناوسراو بە "سەید شوکرەی کەریماوا" کرا.