کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی کاک مستەفا هیجری، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ڕەسووڵ قادری

23:40 - 10 بەفرانبار 2723

کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ڕەسوڵ قادری، برای دوکتور سادق شەرەفکەندی، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هەواڵی کۆچی دوایی کاک ڕەسووڵ قادری لە فەڕانسە جێگای داخ و پەژارەمانە. 
کاک ڕەسووڵ یەکێک لە ئەندامانی پێشووی حیزبی دێموکرات و برای شەهید سادق شەرەفکەندی، سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکرات بوو کە بە بنەماڵەش وەک بنەماڵەیەکی کوردپەروەری شاری مەهاباد ناسراون. 

سەرەتای ناسیاری و دۆستایەتیی من لەگەڵ خوالێخۆشبوو دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی دەیەی ٥٠ی هەتاوی کە لە تاران مامۆستای قوتابخانە و خوێندکاری زانستگای تاران بووین.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە مەنیژە خانمی هاوسەری، منداڵەکانی، خزم و کەس و دۆستانی کاک ڕەسووڵ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢