کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی شۆرای ئینتێرناسیوناڵی سۆسیالیست لە مادرید دەستی بەکارەکانی کرد

01:00 - 6 رەشەمه 2723

ڕۆژەکانی ٥ و ٦ی ڕەشەمە(٢٤ و ٢٥ی فێوریەی ٢٠٢٤)، کۆبونەوەی شۆرای ئینتێرناسیوناڵی سۆسیالیست لە مادرید بە میوانداریی پارتی سۆسیال دێموکراتی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت. هەئیەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێكهاتوو لە بەڕێزان: کاک خالید عەزیزی، مەولوود سوارە و هیوا بەهرامی بەشداری ئەم کۆبوونەوەیەن.

ڕۆژی یەکەمی ئەم کۆبوونەوەیە بە وتاری بەڕێز پێدرۆ سانچێس سەرۆكی ئینتێرناسیوناڵی سۆسیالیست و سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا دەستی پێکرد.

ناوبراو لە قسەکانیدا باسێکی لەسەر ڕووداوەکانی ئێس ئای و هێندێک گۆڕانکاری لەم ڕێکخراوەیەدا کرد. کە لەوانە ئاڵوگۆر لە پۆستی سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە و هەروەها گواستنەوەی نوسینگەی ئەم ڕێکخراوەیە لە لەندەنەوە بۆ مادرید (ئیسپانیا). ئەو پێشنیارەو چەند پێشنیاری دیکە کەوتنە دەنگدان و لەلایەن بەشداربووانەوە پەسەند کران.

پاشان لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لەلایەن بەشداربووانەوە قسە و باسێکی زۆر کرا، کە بەڕێز کاک خالید عەزیزی وتەبێژی حیزب لەم پێوەندییەدا لەسەر داهاتووی ئێس ئای و بەهێزکردنی ئەم ڕێکخراوەیەوە و بەشداری و بانگهێشتکردنەوە و ئاشتبوونەوە و وەسەریەكکەوتنەوەی حیزبەکانی ئوروپایی و بانگهێشتکردنیان بۆ ئێس ئای یه‌ک له تەوەری باسەکانی بوو.

لەپیوەندی لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وتیان پێویستە ئێس ئای لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بێتەفاوەت نەبێت و نەخشی و ڕۆڵی زیاتریان هەبێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەیئەتی حیزب چاوی بە بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنەکان کەوت.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، جارێکی دیکە بەڕێز کاک خالید عەزیزی لە تریبونی ئێس ئایەوە وتارێکی پێشکەش کرد