کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود

12:21 - 7 رەشەمه 2723

 لە درێژەی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەری کورد بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکانی کوردستان، شەوی شەممە، ٥ی ڕەشەمە، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی، مەریوان، پاوە، سەوڵاوا و داڵاهۆ، کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکە ساچمەییەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بریندرا کراون.

ژمارەیەک لەم کۆڵبەرانە، پشت، دەست و سەر و لاقیان بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.

ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان شوناسی چەند کەس لەم کۆڵبەرانەیان بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە: محەممەد مورادی، بێهنام خوسرەوی، حوسێن بەهرامی، ئەحسەن حوسێنی، تۆفیق ئەحمەدی، موبین کەرەمی، میلاد ڕووستایی، فەرزاد ڕۆستەمی و ئەمیر ڕەحمانی خەڵکی داڵاهۆ، ئارمان ڕەحمانی، مەحموود کەرەمی و مەیسەم ئەمینی خەڵكی سەلاسی باوەجانی، کاوە و مێهدی خەڵكی مەریوان، فواد فەیزی و یەحیا نووری خەڵکی سەوڵاوا و مەیسەم ڕۆستەمی خەڵکی پاوە.

هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیم سەرەڕای تەقەکردن لەم کۆڵبەرانە و بریندارکردنیان، لێیان داون و دەستیان بەسەر کولوپەلەکانیاندا گرتووە.