کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیاوەش حەیاتی لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

12:53 - 17 رەشەمه 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، سیاوەش حەیاتی پاش بانگکران بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری تاوانە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کراوە.

وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان ڕۆژی شەممە، ١٦ی بانەمەڕ بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، بانگهێشتنامەی پێ گەیشتووە.

سیاوەش حەیاتی ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە گوندی "ورگمە"ی شاری داڵاهۆ لەلایەن ‌هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و دواتر دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.

حەیاتی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان بۆ بەندیخانەی دێزڵاوای ئەو شارە ڕاگوێزرابوو و ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر ١٤٠١ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی  ١٤٠١، سیاوەش حەیاتی و هاوڕێکانی کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک لە دەسبەسەرکراوەکانی ئازادکراو لە ڕێوڕەسمی ٢٧ی خەزەڵوەر لە کرماشانەوە چووبوونە شاری سەحنە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ کرماشان لە خاڵی پشکنینی بێستوون، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و ئازا و ئەشکەنجە درابوون.

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٠، سیاوەش حەیاتی پاش ٣٣ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا و ڕەشەمەی ١٤٠١ بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بەمەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی" بانگهێشتی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە کرا.