کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵكی سەلاسی باوەجانی یارمەتییەکانی خۆیان بە بەلووچستان دەگەیێنن

10:37 - 19 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕەشەمە، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵكی سەلاسی باوەجانی بە کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی خۆیان، بە هانای خەڵكی لێقەوماوی بەلووچستانەوە چوون.

خەڵكی سەلاسی باوەجانی داوایان لە خەڵک کردووە کە یارمەتییە ماڵییەکانی خۆیان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی لافاولێدراوی بەلووچستان بخەنە سەر هەژمارێکی بانکیی تایبەت کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.

خەڵکی سەلاس جیا لە یارمەتییە ماڵییەکان، بە کۆکردنەوەی کەلوپەلی وەک خواردەمەنییەکان و کەلوپەلی پێویستی دیکە، یارمەتییەکانی خۆیان بە خەڵكی بەلووچستان دەگەیێنن.

لە دوای هاتنی لافاو لە ناوچەی باشووی بەلووچستان و ژێرئاو کەوتنی ماڵ و ژیانی خەڵك، هاوکات لەگەڵ گرینگینەدانی ڕێژیم بە دۆخی خەڵکی لافاولێدراو لەم پارێزگایە، خەڵک لە شارەکانی دیکە و بەتایبەت لە کوردستان بە دانانی کەمپەینی خەڵکی، لە هەوڵدان یارمەتییەکانی خۆیان بە خەڵکی ئەم ناوچەیە بگەیێنن.