کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکانی مەدەنیی سەقز، بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بەلووچستان یارمەتی کۆ دەکەنەوە

11:37 - 20 رەشەمه 2723

لە درێژەی چالاکییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی لێقەوماوی بەلووچستان، ڕێکخراوە مەدەنییەکانی سەقزیش بە مەبەستی گەیاندنی هاوکارییەکای خۆیان بە خەڵكی لێقەوماوی بەلووچستان، بە ڕێکخستنی کەمپەینێک لەژێر ناوی کەمپەینی خەڵکی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بەلووچستان، دەستیان بە کۆکردنەوەی یارمەتییەکان کرد.

بەڕێوەبەرانی کەمپەینەکە ڕایانگەیاندووە کە دامەزراوە خێرخوازییەکانی سەقز و چالاکانی مەدەنیی ئەم شارە، لە هەوڵدان یارمەتییە خەڵكییەکان بە لێقەوماوانی بەلوچستان بگەیێنن و بۆ ئەم مەبەستەش لە شوێنەکانی وەک بەر گاراژ، مەیدانی قودس و مەیدانی هەڵۆ بنکەی تایبەتیان داناوە.

بەڕێوەبەرانی کەمپەینەکە ڕایانگەیاندووە کە پێداویستییەکان بریتین لە: جۆرەکانی خورادەمەنییە کۆنسێرڤییەکان، شیری وشک و کەرەستە بێهداشتییەکان. جیا لەمەش داوایان لە خەڵک کردووە کە یارمەتییە نەختییەکانی خۆیان بخەنە سەر هەژماری بانکیی تایبەت کە بۆ ئەم مەبەستە دیاری کراوە.

دوابەدوای هاتنی لافاو لە بەلووچستان، خەڵکی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵیان داوە یارمەتییەکانی خۆیان بە خەڵكی لێقەوماوی ئەم پارێزگایە بگەیێنن.