کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لە بەردەم كونسولخانەی ئێران

10:32 - 12 رەشەمه 2723

ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەمە(١ی مارسی ٢٠٢٤)، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ چەند حیزب و لایەنی ئێرانی، بەشداریی خۆپیشاندانێکی کرد کە لە بەردەم كونسولخانەی ئێران لە شاری هامبۆرگ بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکە جیا لە بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن و لەقاودانی پێشێلکاری و گەندەڵی و ناتەندروستی هەڵبژاردنەکان، تاوانەکانی کۆماری ئێسلامی لە دژی هاووڵاتییانی ئێران بە توندی مەحکووم کرا.

خاتوو شەبنەم نەویدی پەیامی حیزبی دێموکراتی ئێرانی خوێندەوە.

ناوبراو لە پەیامەکەدا باسی لەوە کرد کە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا هیچ هەڵبژاردنێک بە سوودی خەڵک نەبووە و تەنیا بە مەبەستی ڕەواییدان بە تاوان و کاولکارییەکانی خۆی ئەو شانۆیەی بەڕێوە بردووە.

لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا بەشداربووان بە هەڵگرتنی وێنەی شەهیدان چەندین دروشمیان دووبارە کردەوە.