کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارلەمانی بریتانیا

16:43 - 29 رەشەمه 2723

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە(١٨ی مارسی ٢٠٢٤)، هەیئەتێکی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە بەڕێزان مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەریی حیزب لە بریتانیا، ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزب لە بریتانیا و کەماڵ مەحیەدینی هاوکاری بەشی پەیوەندییەکان لە بریتانیا بەشدارییان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە نەورۆزدا کرد.

لەم رێوڕەسمەدا هەیئەتی نوێنەرایەتیی حیزب چاوی بە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی پارلەمان و هەروەها بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە حیزبی لەیبەر لە  بریتانیا وەین دەیوەید، وتەبێژی پارلمانی بریتانیا بەڕێز لیندزدێی هایڵ و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و نوێنەرانی حیزبە کوردییەکانی کوردستان لە بریتانیا کەوت.

تەوەری باسەکان ئاخرین ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.