کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە شاروێران

14:45 - 6 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە، ٤ی خاکەلێوە، کاک لوقمان بێهفەر، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشییەوە مالاوایی لە ژیان کرد.

کاک لوقمان بێهفەر ناسراو بە لوقمان پەخان، لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٩ و خەڵكی قەرەشڵاغ لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بووە.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆز و چالاکی حیزب بووە و هەموو کات ئامادەی جێبەجێکردنی ئەرکە حیزبییەکانی خۆی بووە.

کاک لوقمان لە بنەماڵەی کوردپەروەردا لەدایک بووە و هەتا دوایین کاتی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خاکەلێوە لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.