کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوژیی بەندکراوێکی سیاسیی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

11:24 - 2 بانەمەڕ 2724

بەپێی هەواڵی چاونیووز ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بەندکراوێکی سیاسیی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە ناوی "ئاریان یاوەری"، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی ڕەشید و فاتمە، خەڵکی گەڕەکی "مەجبوورئاوای"ی شاری بوکان، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

چاونیووز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە لە شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە زینداندا بووە و لەو ماوەیەدا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە هەموو شێوەیەک ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی درابوو.

ئاریان یاوەری دوای چەند مانگێک لە ئازادکردنی بە دانانی بارمتەی قورس بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.