کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی یاریزانێکی کوردی فووتساڵ لە شاری ورمێ

12:46 - 4 بانەمەڕ 2724

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەفشین نژادعەزیز کە لە یاریزانانی فوتساڵی شاری ورمێیە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی، ئەفشین نژادعەزیز، یاریزانی فوتساڵی خەڵکی ورمێیە، دوای ناڕەزایەتیدەربڕین بەرامبەر بە دروشمی ڕەگەزپەرستانەی پێشکەشکارێک لە کاتی یاریی فووتساڵدا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ئەو هاووڵاتییە دوای ناڕەزایەتیدەربڕین بە دروشمە ڕەگەزپەرستانەکانی پێشکەشکار و بە هاندەر خوێندنەوەی ئەو دروشمانە لە هەمان یاریگای فووتساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.