کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ورمێ

12:10 - 5 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕ، کاک ڕەحمان ناسرزادە، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ڕەحمان ناسرزادە کوڕی عەزیز و ئایشێ، ساڵی ١٣٤٢ لە باب خاڵاوێ لەدایک بووە و نیشتەجێی شاری ورمێ بووە.

ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە و هەر ئەو کات لە گرووهی زەربەت سازمان دراوە.

ناوبراو لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و ساڵی ٦٧ لە بەندیخانەکانی ڕێژیم ئازاد کراوە.

کاک ڕەحمان پێشمەرگەیەکی بوێر و چالاکی حیزب بووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.