کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:35 - 12 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ، کاک براخاس ڕەزایی لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا، بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

کاک براخاس لەدایکبووی ساڵی۱۳۲۰ی هەتاوی لە ئاوایی تەنگیسەری دیمۆکرات پەروەر لە ناچەی ژاوەرۆی سنە و کەسێکی نیشتمانپەروەر دڵسۆزی حیزبی دیمۆکرات بوو.

کوڕێکی کاک براخاس بە ناوی ئەڵماس ڕەزایی ساڵانێک وەک ئەندامێکی چالاک لە نێوخۆ کاری کردووە و ئێستاش لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبدا خزمەت دەکا.

کاک براخاس لە دەی ٦۰ـەوە پێوەندی تەشکیلاتیی هەبووە و وەک ئەندامی حیزب خزمەتی کردووە.

تەرمی کاک براخاس هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی تەنگیسەر و گوندەکانی دەورووبەردا و لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا و ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دیمۆکرات بە ئاڵای کوردستان و یووبیلی حیزبی دیمۆکرات گۆڕەکەیان ڕازاندەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.