کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بینایی چاوێکی لەدەست دا

12:17 - 16 بانەمەڕ 2724

ئاریان مەمەندی، کۆڵبەری مێرمنداڵی خەڵکی سەردەشت کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم هەر دوو چاوی بەسەختی بریندار ببوون، چاوێکی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئاریان مەمەندی، کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵكی گوندی "ساوان" سەر بە شاری سەردەشت، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیم لە سنووری ئەم شارە چاوەکانی بریندار ببوون و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کرابوو، یەکێک لە چاوەکانی خۆی لەدەست داوە.

ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕ، دوابەدوای تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیم لە کاروانێکی کۆڵبەران لە سنووری "ساوان"ی سەردەشت، هەر دوو چاوی ئاریان مەمەندی بریندار بوون و تاکوو ئێستا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چاو لە تەورێز خەوێندراوە.