کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌رکه‌وتنی تێکواندۆکارێکی کرماشان له‌ کێبڕکیێەکانی پۆمسەی قارەمانیی ئاسیادا

06:19 - 30 خاکەلێوه 2715

محەممەد خانی تێکواندۆکارێکی کرماشان له‌ کێبڕکیێەکانی پۆمسەی قارەمانیی ئاسیادا پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، تێکواندۆکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە کێبڕکیێەکانی پۆمسەی قارەمانیی ئاسیا کە لە ٢ تەمەنی جیاوازی منداڵ‌و مێرمنداڵ بە بەشداری ١٢٧ تێکواندۆکار لە ١٧ وڵات لە هۆڵی زانکۆی تایپە لە وڵاتی چین تایپە بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ئەمە یەکەمین خولی رکه‌بەرایەتی قارەمانی تێکواندۆی منداڵانی ئاسیا "کیوروگی" بوو و لە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، خانەخۆیی چین تایپە دەستی پێکرد و هەتا رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە درێژەی کێشا. له‌و کێبرکێیانه‌دا محەممەد خانی تێکواندۆکاری مێرمنداڵی کرماشانی لە کێشی ٦٥- کیلۆدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.