کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مه‌رگی دایک‌و کوڕێک له‌ سه‌رده‌شت به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشکی

06:23 - 30 خاکەلێوه 2715

به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشکی له‌ شاری سه‌رده‌شت دایک‌و کوڕێک گیانیان له‌ ده‌ست دا ژنێکی دووگیانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت لە نەخۆشخانەی ئەو شارەدا گیانی لەدەست داو به‌پێی لێدوانی شایه‌تحاڵه‌کان کەمکاریی کادری پزیشکیی نەخۆشخانە هۆکاری مردنی ئه‌و ژنه‌ بووه‌. "سلامت نیوز" له‌ ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ به‌هۆی کەمتەرخەمیی کادری پزیشکیی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت عیسمەت، تەمەن٣٨ ساڵ‌و کۆرپەڵەی٩ مانگه‌ نێو سکیشی گیانیان له‌ ده‌ست دا. مێردی ئەو ژنە وێڕای جه‌ختکردنه‌وه‌ که‌ خه‌مساردی‌و که‌مته‌رخه‌میی کادری پزیشکیی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینیی شاره‌که‌ی ده‌ڵێ شکایه‌تی لە کادری پزیشکی و ژووری نەشتەرگەریی ئه‌و نەخۆشخانەیه‌ کردوه‌و چاوه‌ڕوانه‌ دەزگای قەزایی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و سکاڵایه‌ بکا به‌پێی ڕاپۆرتی " سلامت نیوز" ئەو ژنە تەمەن ٣٨ ساڵە نه‌خۆش که‌وتووه‌و به‌ڕێی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوه‌و له‌وێ کادری پزیشکی گوتویانه‌ ئەو ژنە سێ حه‌وتوو پێشتر منداڵەکەی لە نێو سکیدا مردووەو کەسوکارەکەشی نه‌یانگوتوه‌ که‌ ئه‌و نەخۆشیی دیابێتی بووە، به‌ڵام مێردی ئه‌و ژنە مردووە ئیدیعای کادری پزیشکی شاری سەردەشتی رەت کردۆتەوه‌.