کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاوتوێ کردنی ئەدبیاتی کوردیی منداڵان له‌ بۆکان

06:34 - 30 خاکەلێوه 2715

لە سمیناریکدا لە شاری بۆکان ئەدبیاتی کوردیی منداڵان تاوتوێ کرا. بە بەشداریی شاعیران و چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کورد، سمینارێکی تایبەتی لەسەر ئەدەبیاتی کوردیی منداڵان لەژێر ناوی "تاوتوێ و لێکدانەوەی ئەدەبیاتی منداڵان لە رۆژئاوای ئێران" لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو. مستەفا ئیلخانی‌زادە، بەرپرسی کۆڕی فەرهەنگی و فێرکاریی ئەدەب لە شاری بۆکان له‌ لێدوانێکی ته‌له‌فونیدا بۆ کوردستان و کورد ده‌ڵێ لەو سمینارەدا، کە چالاکانی فەرهەنگیی کورد لە شارەکانی، مەهاباد، سەقز، بۆکان و سەردەشتەوە بەشدارییان تێدا کردبوو، چەند کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کوردستان، وەکوو یوونس رەزایی، پرشنگ ئیلخانی‌زادە، سەلاحەدین خزرنژاد، دیانا مورادیان لە ئیلام، شەرارە ئیلهامی، بە دوو زمانی کوردی و فارسی، وتاریان لەسەر ئەدەبیاتی منداڵان و خەسارناسیی ئەدەبیاتی منداڵان، پێشکەش کردوه‌. مسته‌فا ئیلخانیزاده‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌و کاره‌ ده‌ڕوانێ و ده‌ڵێ به‌رنامه‌ی چه‌ند کۆڕ و سمیناری دیکه‌شیان له‌ حه‌وتووه‌کانی داهاتوودا له‌ به‌رده‌ست دایه‌: ده‌قی لێدوانی مسته‌فا ئیلخانیزاده‌