کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دواکه‌وتنی پڕۆژه‌ی ڕێگەی شەمەندەفەری ورمێ ـ مەراغە پاش١٥ ساڵ

14:32 - 31 خاکەلێوه 2715

پاش تێپەڕینی١٥ ساڵ بەسەر دەسپێكی پرۆژەی ڕێگەی شەمەندەفەری ورمێ ـ مەراغە، بەڵام بەهۆی كەمیی بوودجە و قەرزدار بوونی زۆر بە خاوەنكارەكان، ئەم پرۆژەیە تا ئێستاش هەر نیوەچڵەو دەستی بە كار نەكردووە. گەڵاڵەی ڕێگەی شەمەندەفەری ورمێ ـ مەراغە بە درێژایی١٨٤ كیلۆمیتر لە٥  به‌شدا، ساڵی ٨٠ دەستی پێكردووە و بەپێی دوایین ساغبوونەوەی كاربەدەستانی پێوەندیدار، بڕیار بوو ساڵی ڕابردوو كاری وێستگەی نەغەدە تەواو بێ، بەڵام بە سەرنجدان بە ڕەوتی جێبەجی كرانی ئەم پرۆژەیە و كەمیی بوودجە، ئەمساڵیش كاری ئەم پرۆژەیە تەواو نابێ. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە حاڵێكدا باس لە كەمیی ئیعتیبار، هاوكاری نەكردنی كۆمەڵێك لە ڕێكخراوەكان بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەی ڕێگەی شەمەندەفەری مەراغە ـ ورمێ لە ژێر خاوەنداریەیتیدا و ئازاد كرانی ئەم زەوییانە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و هەزاران كێشەی دیكەی لەم چەشنە دەكرێ، كە گواستنەوەی هەرزان بایی، لێهاتوویی بەربڵاوی گواستنەوەی بارو مسافیرو ئاسان لە بواری پێوەندییەكان‌و هه‌روه‌ها ئەمنیەتی زیاتر لە گەورەترین باشییەكانی ڕێگەی ئاسنی مەراغە ورمێیە، بەڵام خەڵكی ئەم ناوچەیە لەم نیعمەتە بێبەشن. هادی بەهادۆری جێگری كاروباری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای ورمێ وێڕای بەداخبوون لە دواكەوتن و وادەو بەڵێنییەكانی كاربەدەستان لە پێوەندی لەگەڵ تەواوكرانی پڕۆژەی ڕێگەی ئاسنی ورمێ ـ مەراغە گوتی تەواوكردنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە لە داواكارییە سەرەكییەكانی خەڵكی ئەم ناوچەیەیە بەڵام بە هۆی كەمبوونی بوودجە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە بە پێچەوانەی بەڵێنیی بەرپرسانی پێوەندیدار بە نیوەچڵی ماوەتەوە. ناوبراو هەروەها گوتی وێستگەی نەغەدە ساڵی ڕابردوو دەبا تەواو كرابابە بەڵام ئەم بەڵێنییە بە هۆی تەرخان نەكرانی بوودجەی پێویست لە كاتی خۆیدا تەواو نەكرا. شایانی باسە كە تا ئێستا بڕی ٢٧٠ میلیارد تمەن بوودجە بۆ ئەم پڕۆژەیە خەرج كراوەو ٣٥٠ میلیارد تمەنی دیكەی پێویستە تا ئەم پڕۆژەیە تەواو بكرێ.