کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لە دەستدانی٦٠٧ كەس لە ورمێ بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ

14:35 - 31 خاکەلێوه 2715

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٠٧ كەس لە پارێزگای ورمێ، بەهۆی ڕووداوی نەخوازراوی پێكدادانی ماشێن، گیانیان لە دەست داوە. بەپێی ئاماری پزیشكیی قانوونی، هۆی سەرەكیی مردنی سەدی ٤٧ی ئەم كەسانە، بەركەوتنی زەربەی مێشك لە ڕووداوەكانی هاتوچۆدا بووه‌. هەروەها لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٩ هەزار و ٩٦٧ كەس لە ڕوداوی هاتووچۆدا بریندار بوون و 25 هەزار و 725 كەسی دیكەش كە بەهۆی شەڕو تێکهه‌ڵجوونی کۆمه‌ڵایه‌تی بریندار بوون‌و سەردانی ناوەندەكانی پزیشكیی قانوونییان لەم پارێزگایەدا كردووە. پزیشكیی قانوونیی ورمێ ڕایگەیاندووە، هەر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣٤ كەس بە چەكی سارد كوژراون و ٤٩ كەسی دیكەش لە ڕووداوەكانی كاردا گیانیان لە دەست داوە. هەروەها هەر لە ساڵی ٩٣دا، ١٣ كەس لە پارێزگای ورمێ بەهۆی بەكار هێنانی ماددەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە، كە ١٢ كەسیان پیاو و كەسێكیش ژن بووە.