کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئازەری زمانەکان"، ٢٥ی گەلاوێژیان پیرۆز کرد

12:53 - 24 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پشتیوانیی سەرتاسەریی لە ئێراندا هەیە و "ئازەری زمانەکان" لە ٢٥ی گەلاوێژدا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی "ئازەری زمانـ"ـی حیزبی دێموکرات، بە پیریی ۲٥ی گەلاوێژەوە چوون و بۆ دەربڕینی ئامادەیی و بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی ئاخوندی، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

ئەندامانی ئازەری زمانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سایین قەڵا" و گوندەکانی دەوروبەری، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شوێنی بەڕێوەبردنی چالاکییەکان بریتین لە: "شاری سایین قەڵا، دەوری پۆمپی گاز، دەوری معاینەفەنی، جادەی سایین قەڵا بۆ بۆکان، ئاواییەکانی قەدیم، ئاختەپە، ساروجە کۆن، عەقرەبلوو، ئەحمەد ئاباد، بی بی کەند، موشاندەرە، کول ئاباد و غەیبعەلی".