کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارێکی ٣ هەزار ساڵە لە کرماشان دۆزرایەوە

17:06 - 13 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئاسەوارێکی مێژوویی دۆزراوەتەوە کە بۆ ٣ هەزار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاسەوارێکی مێژوویی لە کێوەکانی پارێزگای کرماشاندا دۆرزاوەتەوە کە مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە.

ئەو ئاسەوارە مێژووییە لە چیاکانی نێوان دوو شاری "ئزگلە" و "سەرپێڵ زەهاو" دۆزراوەتەوە.

ئەو ئاسەوارە بەنرخه لە لایەن یەکێک لە دانیشتووانی شاری سەرپێڵ زەهاوەوە دۆزراوەتەوە.

ئاسەوارناسان باسیان لەوە کردووە کە ئەو ئاسەوارە بۆ سەردەمی شارستانییەتی مێزۆپۆتامیا (وڵاتی نێوان دوو ڕووبار) و فەرمانڕاوەکانی ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە.

ڕۆژی ڕابردووش گرووپێکی ئاسەوارناسیی زانکۆی "کەمبریجـ"ـی بریتانیا، لە قووڵاییەکانی ئەشکەوتی مێژوویی "شانەدەر"دا لە کوردستانی باشوور، ئاسەواری مرۆڤێکی "نێئاندێرتاڵـ"ـیان دۆزیوەتەوە.