کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا شیرکەتی "پاکار"ی سزا دا

12:24 - 17 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، شیرکەتێکی بەرهەمهێنانی ماشینی قورسی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، سزا دا.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، شیرکەتێکی بەرهەمهێنانی ماشینی قورسی ئەو وڵاتەی بەناوی "پاکار"، بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، لە ڕێگەی شیرکەتێکی ژێرکۆگای پاکارەوە، بە بڕی یەک ملیۆن و ٧١٠ هەزار دۆلار، سزا دا.

بە وتەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، شیرکەتی "کامیۆنسازیـ"ـی هۆلەندیی "داف"، کە ژێرکۆگای ئەو شیرکەتە ئامریکاییەیە، ٦٣ کامیۆنی بە کڕیارە ئورووپاییەکان فرۆشتووە کە بە وتەی بەرپرسانی ئامریکایی، شوێنی مەبەستی کۆتاییان، ئێران بووە.

فرۆشتنی ئەو کامیۆنانە لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینییەوە تا ساڵی ٢٠١٥، ئەنجام دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، ئەو شیرکەتە قەبووڵی کردووە کە بڕی یەک ملیۆن و ٧٠٩ هەزار و ٣٢٥ دۆلار غەرامەت بدات تا ڕەوتی دادگاییکردن کۆتایی پێ بێت.