کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا هۆشداریی بە دامەزراوە ماڵییەکان دا

11:05 - 20 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا بە نیسبەت هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی گەمارۆ ئابوورییەکان، هۆشداریی بە دامەزاراوە ماڵییەکان دا.

ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا لە بەڵگەیەکی ١٩ لە لاپەڕەییدا بە مەبەستی پێشگرتنی ڕێژیمی تاران بۆ دەرولێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان و هەروەها کەمکردنەوەی کاریگەریی گەمارۆ ئابوورییەکان، هۆشدارایی بە دامەزراوە ماڵییەکان داوە فریوی کار و کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران نەخۆن.

لەو بەڵگەی وەزارەت خەزێنەداریی ئامریکادا هاتووە، ڕێژیمی ئێران بە بەکەڵکوەرگرتن لە دەورلێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان و کەڵکاژۆوەرگرتن لە سیستمی ماڵیی جیهان، لە هەوڵ دایە پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان بکات و پەرە به بەرنامەی مووشەکی بدات هەروەها مافی مرۆڤ پێشێل بکات و پشتیوانی لە ڕێژیمی سووریەش بکات.

"سیگاڵ مێندلکێر"، جێگری وەزیری خەزینەداریی ئامریکا باسی لەوە کردووە لەو بەڵگەنامەیەدا؛ باس لە ئیقداماتی فریودەرانەی ڕێژیمی ئێران کراوە کە لە ڕێگای سەڕافی، تەزویری بەڵگە و ڕێگاگەلی دیکە لە هەوڵ دایە دەستی بە پارە بگات و درێژه بە کردەوە تێکدەرانەکانی خۆی بدات.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا جەختی کردووەتەوە، ڕێژیمی ئێران گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهان دایە بۆ دەبی سەرجەم دامەزراوە ماڵییەکانی ئاگادار بن هاوکاری وەها ڕێژیمێک نەکەن.

پێشتریشە وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، داوای لە هاوپەیمانانی ئامریکا، کومپانیا بەشەکۆوەکان و کەرتی تایبەت کردبوو، هەموو هەوڵەکانیان وەگەڕ بخەن، بۆ ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران لە هیچ مامەڵەیەک سوودمەند نەبێت.

ئەو داواکارییەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، بۆ ئەوەیە هەتا ڕێژیمی ئێران لە پارەی سوودی مامەڵەکان بۆ کارە تێکدەرانەکانی خۆی کەڵک وەرنەگرێت.