کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: کورد لە سووریەدا دەبێت خاونی کیانی خۆی بێت

17:05 - 21 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: وەزیری دەروەی ڕووسیه لە لێداوانیکدا باسی لەوە کردووە کە ئامریکا هەوڵ دەدات دەوڵەتێک بۆ کورد لە سووریه درووست بکات.

''سێرگێی لاڤرۆڤ" لە لێدوانیدا بۆ هەواڵدەرییەکانی ڕووسیه و چەند ڕاگەیاندنی فەڕانسە گوتی که ئامریکا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاوپەیمانە سوریاییەکانییەوە و بەتایبەت کوردەکان، نیمچە دەوڵەتێک لەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات درووست بکات.

لاڤرۆڤ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە سووریە بە کارێکی ناڕەوا وەسف کردووە.

ئەو بەرپرسەی ڕووسیە لە قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە ئامریکا لەو حکوومەتەی کوردیدا هەوڵ دەدات شوێنی دامودەزگانی ڕێژیمی سووریە بگیردرێتەوە. هەروەها ئامریکا بیرۆکەی کوردستانی گەورەی هەیە کە ئەوەش کێشەیەکی دیکەیە

ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ پاش ئەوە دێت کە مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی که کوردەکانی سووریه لە ئایندەی سووریەدا کاریگەریان هەبێت.