کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاکام تەرەغە قارەمانییەتی بە دەست هێنا

11:50 - 15 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی لاو لە کێبڕکێی قارەمانییەتی کیک بۆکسی ئورووپا توانی قارەمانییەتی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

"ئاکام تەرەغە" وەرزشوانی لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێیە، لە کێبڕکێی کیک بۆکسی ئورووپا توانی پشتوێنی قارەمانییەتی ئورووپا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

سەرکەوتینی ئەو لاوه کوردە لەو کێبڕکێیەدا بوو بە هۆی خۆشحاڵیی خەڵکی کوردستان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات.

ئاكام تەرەغە، کوڕی شەهید "ڕەحمان تەرەغە" خەڵکی شاری بۆکان، سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.