کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ چۆنیەتیی بەشداری لە ڕێپێوانی یادی سی ساڵەی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو

12:03 - 18 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ڕێوڕەسمی تایبەت بە سی ساڵەی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو، ئاگاداریی ژمارەی ٢ی، بۆ چۆنییەتیی بەشداری لە ڕێپێوانی ئەو یادەدا بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

پەیوەست بە ئاگاداریی ژمارەی ١ی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یادەوەریی سی ساڵەی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی.

 لەم ڕێگەوە هاونیشتمانان و ئازادیخوازانی تاراوگە، بەتایبەت ئەندامان، دۆستان و لایەنگرانی حدکا ئاگادار دەکەینەوە، کە کۆمیتەی ناوبراو بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی ئەو یادە و هەموو هەوڵەکان ئەوەیە لە ڕۆژی دیاریکراودا ڕێوڕەسمەکە بە هاوکاری و بەشداریی ئێوەی بەڕێز بە باشترین شێوە بەڕێوە بچێت.

بۆ باشتر ئورگانیزەکردنی ڕێوڕەسمەکە، ڕێژەی بەشداربووان، خاڵێکی گرنگە بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەری.

بۆیە لە ڕێگای ئەم ڕاگەیەندراوەوە داواتان لێدەکەین، کە بە زووترین کات لە ڕێگای دیاریکراوەوە پەیوەندی بکەن و ناوی خۆتان تۆمار بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە سێ ڕێگای سەرەکی هەیە.

یەکەم: کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات.

دووهەم: لە ڕێگای لاپەڕەی فەرمیی فەیسبووک یان ئینستاگرام کە بۆ ئەم مەبەستە سازکراون.

سێهەم: لە ڕێگای دوو ژمارەی واتساپەوە، کە لە خوارەوە هاتوون.

ئەو بەڕێزانەی کە ئامادەی بەشداری لە یادەکەدا دەبن، تکایە ناوی خۆیان، ژمارەی پێوەندی و ئەو وڵاتانەی کە لێی نیشتەجێن، بنێرن بۆ ئەو سێ کاناڵە ئاماژە پێکراوە.

بۆیە تکامان وایە، لە زووترین کاتدا، لە ڕێگای ئەو کاناڵانەی پێوەندییەوە ئاگادارمان بکەن تا بەڕێوەبەرانی یادەکە، ئامادەکارییەکانی خۆیان بکەن.

لە دواییدا داوا لە هەمووهاونیشتمانان و ئازادیخوازان دەکەین کە بە تێبینی، ڕەخنە و پێشنیارەکانیان لە بەئەنجام گەیاندنی ئەم ئەرکەدا یارمەتیدەرمان بن. کۆمیتەی یادەکە پێشوازی لە هەموو بیرۆکەیەک دەکات و بەهەندی وەردەگرێت.

 پێویستە ئاماژە بکرێت کە پێوەندی بە کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەنیا لە ڕێگای ئەو سێ کاناڵەی خوارەوە دەبێت و هیچ ڕێگا یان لایەنێکی تر بەم کارەوە پەیوەست نییە.

Facebook: @30thDr.Ghassemlou

Instagram:          @rebery_shehid

WhatsApp          0041763869335  - 0032485004225   

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ڕێوڕەسمی تایبەت بە سی ساڵەی شەھیدبوونی دوکتورقاسملووی نەمر

٨ی مەی ٢٠١٩