کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات لەبارەی سیخوڕی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

12:27 - 24 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی سیخوڕی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئاگاداری له دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبەوه                                        

دۆستان و هاوڕێیانی تێکۆشەر!

ماوەیەکه به بەردەوامی له تۆڕه کۆمەڵایەتییه‌کاندا چەند کەسێک لەژێر ناو و نیشانی خەڵەتێنەری بە ڕواڵەت شۆڕشگێڕانه و جۆراوجۆری وەکوو: "ڕاسانی شاخ و کێو، ڕاسانی مەخفی" و ناوی دیکە به ڕێنووس و ڕێزمانێکی شێوێندراوەوە و بە کەڵکاژۆوەرگرتن له ڕێزی ڕەوتی خۆشەویستی ڕاسان و پێشمەرگه و ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات، هه‌وڵی خەوشدارکردنی تێکۆشانی خەباتکارانی ڕێکخستنی نێوخۆی وڵات دەدەن و ناوزڕان و بێڕێزیکردن به خەڵکی کۆمەڵگای کوردستانیان کردووەته ئامرازێک له ڕاستای سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرژەوەندیی دەزگا سەرکوتکەرکانی ڕێژیم لە کوردستان.

بەم هۆیەوه ڕادەگەیەنین کە ئەو جۆرە کەس، لایەن، پەیج و لاپەڕه و کاناڵانه، هەوڵکانیان بۆ خەوشدارکردنی سیمای خۆشەویستیی تێکۆشەران و ئۆرگانه خەباتکارەکانی حیزبی دێموکراته و هیچ پێوەندییەکیان به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هیچ ئۆرگانێکی حیزبەوه نییه و خۆیان له هەڵسوکەوت و تێهەڵکەوتەکانیان بەرپرسیارن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی