کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵای کوردستان لە بۆکان نەخشێنرا

12:44 - 19 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی گوندی "بەردەزەرد"ی  شاری بۆکان ئاڵای کوردستانیان نەخشاند.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان بە پانتایی ٥ لە ٥ مێتریدا کێشاوەتەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات بە شێوەی جۆراوجۆر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.