کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵای کوردستان لە شاری مەهاباد هەڵکرا

17:07 - 12 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات، لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر شاخی قوڵقوڵاغه کە دەڕوانێتە سەر شاری مەهاباد، ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان هەڵکرد.

ئاڵای کوردستان، یەکێک لە یادگارەکانی کۆماری کوردستانە، کە ٧٢ ساڵ لەمەوبەر بە دەستی پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرکۆماری کوردستان هەڵکرا.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، بە شێوەی بەردەوام و جۆراوجۆر چالاکیی تەبلیغیی دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەبەن.