کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارینی تەرزە لە پارێزگای ورمێ زیانی لێکەوتەوە

12:18 - 19 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بارینی تەرزە لە پارێزگای ورمێ بوو بەهۆی ئەوەیکە خەسارێکی بەرچاو بەر وەرزێڕانی گوندەکانی دەوروبەری شاری ورمێ بکەوێت.

بارینی بەخووڕ و هاتنی تەرزە لە پارێزگای ورمێ، بەتایبەت لە ناوچەی "نازلوو و ئەنزەل"، بووەتە هۆی ئەوەیکە خەسارێکی بەرچاو بەر وەرزێڕان بکەوێت.

لە دوای ئەو باران و تەرزەیە، بەشێکی بەرچاو لە بەروبوومی وەرزێڕان خەساری پێگەیشتووە و لەنێوچووە.

نەبوونی بازاڕ بۆ فرۆشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان خۆی گرفتێکی دیکەیە کە وەرزێڕان لەگەڵی بەرەوڕوون.

وەرزێڕان ماوەی چەند ساڵێکە، لەگەڵ قەیرانە ئابوورییەکان و لە لایەکی دیکەشەوە لەگەڵ کێشەی دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی وەرزێڕی بەرەوڕوون.

جووتیاران سەرەڕای ئەوەیکە باخ و باخاتی خۆیان بیمە دەکەن، بەڵام خەسارەتەکانیان بۆ قەرەبوو ناکرێتەوە.