کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بامی فەرهاد ناپارێزرێت

13:40 - 20 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە پارێزگای ورمێ ئاسەوارێکی مێژوویی بە ناوی  "دەخمە" یا "بامی فەرهاد" هەیە کە ڕێژیمی ئێران تەنیا باس لە مێژووی ئەو ئاسەوارە دەکات نەک لەناوبردنی لە لایەن ئیدارەکانی خۆیەوە.

لە شاری ماکۆ ئاسەواری مێژوویی "بامی فەرهاد" کە لە گوندی سەنگەر هەڵکەوتووە مەترسی لەناوچوونی لەسەره؛ بەڵام ڕێژیم باسی ئەو مەترسییە ناکات بەڵکوو مێژوویەکەی پێناسه دەکاتەوە.

یەکێک لە هەواڵنێرانی ماڵپەڕی کوردستان میدیا پێشتر باسی لەوە کردبوو؛ بە هۆی نابەرپرسیارەتی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بۆڕی گاز لە تەنیشت ئەو ئاسەواوە مێژووییە تێپەڕ دەبێت که زیانێكی زۆری پێگەیشتووە.

هاوکات ڕێژیمی ئێران هیچ پەرژینێک بۆ پاراستنی ئەو شوێنەی دابین نەکردووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ئەو ئاسەوارە ببێتە پێخوستی خەڵک.

ئەو دەخمەیە به هۆی ئەوەیکە ئاگری تێدا هەڵکراوە، دیوارەکانی ڕەش بوونە و زیانێکی قەرەبوونەکراوی پێگەیشتووە.

ئەو ئاسەوارە مێژوویە ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی وەک ئاسەوارێکی مێژوویی تۆمار کراوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو ئاسەوارە هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە.

ئەو دەخمەیە بۆ سەدەی هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوه.