کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانکەکانی ڕێژیمی ئێران خزمەت بە خەڵک ناکەن

11:10 - 5 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کارمەندی بانکەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەپێی پێویست خزمەتگوازی بە خەڵک ناگەیەنن، بەتایبەتی وام و تەسهیلات بە خەڵک نادەن.

کارمەندی بانکەکانی ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی گونجاو و باش خزمەت بە خەڵک ناکەن و تەنیا له ڕاستای بەرنامە و بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا هەنگاو هەڵدێننەوە.

لەمبارەوە هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد کە کاتێک خەڵک دەچێتە بانکەکان و پارە لە حیسابی خۆی هەڵدەگرێت، بەدڵنیاییەوە ناڕەزایەتیی بانک دەردەبڕن و بیانوو دێننەوە و زۆر کاتانیش دەڵێن پاره لە بانک نەماوە.

هەروەها بانکەکان پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن کە وام بە خەڵک دەدەن، بەڵام کاتێک داوای وام دەکرێت، بیانووی زۆر دێننەوە و نایدەن.

لە لایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی کە وامیان وەرگرتوو، کاتێک لە تێکردنەوەی وامەکانیان دەگوزەرێت، بەردەوام هۆشداری بە وامیگرەکە دەدەن کە سفتەکان لە ئیجرا دادەنێن.

بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران بەردەوام بڵاو دەکاتەوە کە وامی جۆراوجۆر بە خەڵک دەدات، بەڵام لە ڕاستیدا کاتێک خەڵک داوای وام دەکات، هیچ وامێک بە خەڵک نادەن.