کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوكه‌ژێپێتۆ له‌كرماشانه‌

15:06 - 24 خەزەڵوەر 2715

كوردستان‎میدیا: له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی ئیزیرتوو و به‌ مه‌به‎ستی ناساندنی چه‌ند سووچێك له‌ژیانی ڕۆژانه‌، كو‌لتوور، داب و نه‌ریته‌كانی گه‌لی كورد، پێشانگایه‌ك بۆ ژێپێتۆی ئێران له‌كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ماڵپه‌ڕی كوردستان‎میدیا، عوسمان ڕه‌حمان‎زاده‌كه‌نازناوی باوكه‌ژێپێتۆی ئێرانی پێدراوه‌، به ‌هاوكاریی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی كرماشان و فرۆشگای خانواده ما و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی ئیزیرتوو پێشانگایه‌ك بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ له‌كرماشان ده‌كاته‌وه‌تا لەو سۆنگەوە‌چه‌ند سووچێك له ژیان و كولتووری گه‌لی كورد بخاته‌به‌رچاوی به‌شداربووان.

هه‌نوكه‌عوسمان ڕه‌حمان‎زاده‌‌خاوه‌نی زیاتر له‌١٤٠٠ په‌یكه‌ره‌ی داریینه‌كه‌هه‌ر كامیان باس له‌داب و نه‌ریت، شێوه‌ی ژیانی گه‌لی كورد له‌وانه‌جووتیاری، ڕێوڕه‌سمه‌نەریتی و مه‌زهه‌بییه‌كان، مه‌ته‌ڵه‌كان، شێوازی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌ڕابردوودا و .....هتد، ده‌كه‌ن.

عوسمان ڕه‌حمان‏زاده‌له‌دایك بووی ١٣٣٥ی هەتاوی، له‌گوندی حه‌مامیانی بۆكان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و‌له‌ته‌مه‌نی ١٠ ساڵییه‌وه‌سه‌رقاڵی كاری په‌یكه‌رتاشین له‌داره‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: به‌رهه‌مه‌كانی من ده‌رخه‌ری ئێش و ژانه‌كانی گه‌له‌كه‌مه‌كه‌وێڕای شادی و خۆشییه‌كانی ژیان تێپه‌ڕیون.
ناوبراو كاری دارتاشی له‌باوكییه‌وه‌فێر بووه‌.