کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:19 - 29 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: لە شاری بۆکان، باوکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، مام "ڕەحیم محەممەدپوور" خەڵکی گوندی "پاشبڵاغی" سەر بە ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان، بە هۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

مام ڕەحیم ناسراو بە ڕەحیم "تاغی" باوکی شەهیدان "مەحموود و جەعفەر مەحموودپوور" بوو. ناوبراو کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو. تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید "مەحموود مەحموودپوور" ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە گودنی پاشبڵاغ چاوی بە دنیا هەڵێنا. ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٧١ی هەتاوی، لە شوێنێک بە ناوی "بۆڵێ" بە هۆی بۆمبارانی دوژمن شەهید کرا.

هەروەها شەهید "جەعفەر مەحموودپوور" ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لە گوندی پاشبڵاغ لەدایکبووە. ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ١٣٨١ی هەتاوی لە شاری کەرکووک لە باشووری کوردستان بە هۆی ڕووداوی تەسادووف تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری مام ڕەحیم دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.