کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزب کۆچی دوایی کرد

09:56 - 28 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی،  مام "دەروێش محەممەد ئەمین بەدەلگوجار" خەلکی گوندی "گارانە"ی مەڕگەوەڕ لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا، باوکی شەهید "عەبدولمەناف بەدەلگوجار" کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو بەهوی نەخۆشی کوچی دوایی کرد و هەر ئەو ڕۆژە لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا به خاک ئەسپێردرا.

شەهید عەبدولمەناف ساڵی ۱۳٦٤ی هەتاوی لە شەڕێکی نابەرانبەردا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.