کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزب کۆچی دوایی کرد

10:18 - 28 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بانه ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "ئەحمەد ڕەزایی" باوکی شەهید "محەممەد ڕەزایی" شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بانە بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

ناوبراو کەسێکی زەحمەتکێش و دڵسۆز بۆ پێشمەرگه و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵه، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.