کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:05 - 1 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان بۆهەمیشە دڵی لە لیدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا،  ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "عەبدوڵڵا ئەحمەدی" باوکی شەهید "محەممەد ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "بێساران" لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەری ناوچەکە بوو کە هەتا دوا ساتی ژیانی لەپێناو نیشتماندا وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک محەممەد لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید محەممەد ئەحمەدی، ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە گوندی بێساران لەدایک بوو و ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ساڵێ ١٣٦٢ی هەتاوی، لە شەڕ دژی داگیرکەرانی کوردستان لە شوێنێک بە ناوی "هەنجیران" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

گڵکۆی شەهید محەممەد لە شوێنێک بە ناوی "بایەری سەرو"یە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.