کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:02 - 11 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممه ڕێکەوتی١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، مام "عه بدوڵڵا ئەڵماسی" باوکی شەهید "هەمزه ئەڵماسی" له تەمەنی ٩١ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جیگای متمانەی خەڵکی ناوچەکه بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەی دەکرد.

شەهید هەمزه ئەڵماسی ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی له گوندی "چواربۆت" سەر به شاری شنۆ لەدایک بوو ناوبراو ئەندامێکی چالاک و دڵسۆزی حیزبی دێمۆکرات بوو که ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە لایەن جەلادەکانی ڕێژیمەوە ئێعدام کرا و هەتا ئێستاش گڵکۆکەی بێسەروشوێنه.

تەرمی مام عەبدوڵڵا له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکه له گورستانی "شێخ حەیدەری کۆنەقەڵا" به خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.