کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:37 - 8 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی دۆڵی ورمێ، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۸ی هەتاوی، کاک "عەبدوڵڵا کووهی"، باوکی شەهید ''سادق کووهی''، کۆچی دوایی کرد.

کاک "عەبدوڵڵا کووهی"، کوڕی خوالێخۆشبوو "میرزا کووهی"، ساڵی ۱۳٠۳ی هەتاوی، لە ناوچەی "ئەنزەل" لەدایک بووە و دانیشتووی گوندی "نەناس"، سەر بە ناوچەی دوڵی ورمێیە.

ناوبراو هەتا دواساتەکان ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

شەهید "سادق کووهی"، ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی، لە گوندی نەناس لەدایک بوو. ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٦٣ی هەتاوی، لە لایەن تێرۆریستانی ڕێژیمەوە، لە شوێنێک بە ناوی کارێزه تێرۆر کرا.

گڵکۆی شەهید "سادق"، لە "کوورە"، سەر بە ناوچەی ئەنزلیی ورمێیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریكی خەمیان دەزانێت.