کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی سوورخەڵات کۆچی دوایی کرد

12:41 - 27 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری نە‌غەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، سۆفی "ڕەسووڵ‌ مەولوودی" خەڵکی گوندی "خەلیفان"، سەر بە شاری نەغەدە، باوکی شەهید "قادر مەولوودی" کۆچی دوایی کرد و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

خوالێخۆشبوو كه‌سێكی‌ زۆر نیشتمانپەروەر ‌و خۆشناو بوو، كه‌ له‌ پێناو نیشتمان له‌ هیچ کارێک‌ خۆی نەدەبوارد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.