کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

22:47 - 16 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: مام ڕەحیم عەبدوڵڵاهی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام ڕەحیم عەبدوڵڵاهی باوکی شەهید سەعدە عەبدوڵڵاهی خەڵکی گوندی حەڵبێ، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
مام ڕەحیم کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەکە بوو.

شەهید سەعدە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی حەڵبێ سەر بە شاری نەغەدە لە دایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. ئەو شەهیدە سەربەرزە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٦٠ی هەتاوی لە شەڕ دژی داگیرکەرانی کوردستان، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
گڵکۆی شەهید سەعدە لە گوندی شاوەلەیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام ڕەحیم دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.