کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:07 - 25 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی کوردستان، لە شاری پیرانشار، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، "مام عەزیز خزری"، ناسراو بە مام عەزیزی قەند و شەکر، باوکی شەهید "حوسێن خزری"، لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

شەهید "حوسێن خزری" کوڕی مام عەزیز، پێشمەرگەیەکی ئازای حیزبی دێموکرات بوو کە لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ دژیگەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی هەوشار تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە و تەرمەکەی لە شاری تیکاب نێژراوە.

مام عەزیز هەردەم شانازیی بە ڕێبازیی کوڕە شەهیدەکەیەوە کردووە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام عەزیز و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.