کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کوچی دوایی کرد

18:35 - 30 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بانە، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ۲۹ی خەرمانان، کاک ''ڕەحمان ئەمینزادە''، ناسراو بە وەستا "ڕەحمان"، باوکی شەهید '' ناسر ئەمینزادە''، خەڵکی گوندی ''بەنەژاژ''ی شاری بانە، لە تەمەنی ۹۰ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید ''ناسر ئەمینزادە''، پێشمەرگەی لاو و قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری ڕێژیمی ئێران لەسەر جادەی بانە - سەردەشت، لە پشتی گوندی  ''سوێروو''، شەهید بوو.

ماڵی کاک ''ڕەحمان'' هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بووە. بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی پێشمەرگەی دەکرد و هەتا دواساتەکانی ژیانیشی هەر پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوو.

تەرمی کاک ''ڕەحمان " لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.