کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:55 - 21 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، حاجی "ئەحمەد خزری" باوکی شەهید بایزید خزری، لە شاری شنۆ کوچی دوایی کرد.

حاجی ئەحمەد کەسایەتییەکی خۆشناو و باوەڕپێکراو بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید "بایزید خزری" ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی، لە شاری شنۆ لە دایک بوو و ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە شاری مەهاباد شەهید کرا و هەر لەو شارەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.