کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:26 - 13 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕەزبەر، حاجی ''ڕەسووڵ ئیبراهیمیان''، باوکی شەهید "ڕەحیم ئیبراهیمیان"، دوای تەمەنێکی پڕسەروەری، لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "ڕەسووڵ"، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی کوڕەکەی وەفادار مایەوە.

شەهید "ڕەحیم ئیبراهیمیان"، ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست به ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان بوو.

ناوبراو  به‌هۆی لێهاتوویی توانی ببێتە جێگرلک و ئەرکە حیزبییەکانی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوەببات.

دەرەنجام، شەهید ''ڕەحیم'' لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ٦٧ی هەتاویدا، بە دەستی ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئیسلامیی ئێران لە شاری ورمێ ئێعدام کرا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی حاجی "ڕەسووڵ" لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.