کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهێدێکی سوورخەڵات ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:57 - 19 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهید "ناسر سۆفی"، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک حاجی "محەممەد سۆفی" باوکی شەهید "ناسر سۆفی" شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.

کاک حاجی محەممەد، کەسێکی نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێز بوو و تەرمی ناوبرا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی سەقزدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.