کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەھیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:05 - 15 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: کاک "ئەحمەد پوورمحەممەد" باوکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "ئەحمەد پوورمحەممەد" ناسراو بە  "ئەحمەدی پوور ئەستێ"، باوکی شەهید دوکتور "محەممەد پوورمحەممەد" لە شارۆچکەی "پسوێ" سەر بە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەحمەد کەسایەتییەکی خۆشناو  جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی مایەوە.

شەهید دوکتور محەممەد، ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە شارۆچکەی پەسوێ لەدایک بوو. دواتر پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بوو و لە کاتی پێشمەرگایەتیدا توانی لە پلەی سازمانی ببێتە بە کادری دەرجە ٤ و کاروباری حیزبی بەڕێوە ببات.

شەهید محەممەد ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

گڵکۆی شەهید محەممەد لە گوندی "کەرێزە"ی شاری مەهابادە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.