کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

19:15 - 30 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: سەید سابیر سەجادی باوکی هایده سەجادی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ سەید سابیر سەجادی باوکی هایدە سەجادی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە شارەدێی کانی‌دیناری سەر بە شاری مەریوان ماڵئاوایی له ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکه بوو کە هەموو کات بە شانازییەوە باسی لە بوونی کچەکەی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا دەکرد.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای جەماوەری خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه وسەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه وخزم وکەس و کاری هایدە سەجادی دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.